دواى سێ رۆژ لە رفاندنى، هاووڵاتیێکى عێراقى لە لوبنان رزگارکرا

24-04-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن لوبنان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپاى لوبنان رایگەیاند، توانیویانە هاووڵاتییەکی عێراقی لە دەست رفێنەرانی رزگار بکەن، کە سێ رۆژ لەمەوبەر رفێندرابوو.
 
رۆژی 24ـی نیسانى 2023، فەرماندەیی سوپاى لوبنان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، باندێک کە خۆیان بە کارمەندى هێزى ئەمنى ناساندووە، لە 20ـی نیساندا ئەو هاووڵاتییە عێراقییەیان لە شوقەکەى خۆیدا لە شارى جونیە لە باکوورى بەیرووتى پایتەختی لوبنان رفاندووە.
 
فەرماندەیی سوپاى لوبنان ئاماژەى بەوە داوە هێزەکانی سوپا توانیویانە لە 23ـی نیساندا ئەو هاووڵاتییە عێراقییە لە ناوچەى شراونە لە بەیرووت رزگاربکەن.  
  
ئەو هاووڵاتییە عێراقییە ناوى بەدر دەفار سایرە، رفێنەرانى داواى بڕێک پارەیان کردووە لەبەرامبەر ئازادکردنی. سوپا لە دوای رزگارکردنی هاووڵاتییە عێراقییەکە، رفێنەرەکانیشی دەستگیرکردووە.
 
نزیکەى حەوت هەزار رەوەندى عێراقى لە لوبنان دەژین کە زۆربەیان لەدواى جەنگى دووەمى کەنداو لەساڵى 1991 و دواى رووخانى رژێمى بەعس لەساڵى 2003، روویان لەو وڵاتە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی شکاندنی پەیکەرەکە

پیاوانی جوو تێکدانی پەیکەرێکی عیسا لەلایەن سەربازێکی ئیسرائیلییەوە سەرکۆنە دەکەن

زیاتر لە 150 سەرکردەی ئایینیی جوو لە نامەیەکی کراوەدا سەرکۆنەی کارێکی سەربازێکی سوپای ئیسرائیلییان کرد کە پەیکەرێکی حەزرەتی عیسای لە گوندێکی باشووری لوبنان شکاندووە؛ ئەو کارەیان بە "بێڕێزیکردن بە ناوی خودا" و "خیانەت لە بەهاکانی جوو" ناوبرد.