رووداو دیجیتاڵ
دوای بەسەربردنی 12 رۆژ لەژێر مووشەکبارانی ئێران، ئیسرائیلییەکان بە کۆمەڵ روو لە کەناراوەکان دەکەن. خەڵکی تەل ئەڤیڤ دەیانەوێ ترس و دڵەڕاوکێی ماوەی شەڕ لە کەنار دەریا بەتاڵ کەنەوە.
یافیت سۆفی، دانیشتووی تەل ئەڤیڤە و دەڵێت، "پێموایە بۆ ئێمە ژیان زۆر گرنگە. دەمانەوێ لە ژیان بەردەوام بین. دەمانەوێ رووناکی بەردەوام بدرەوشێتەوە."
ئەوەی لەو 12 رۆژە ئیسرائیلییەکان بەچاوی خۆیان بینیان تاوەکو ڕادەیەک نوێ بوو بۆیان و ژیانیانی بردە ژێر زەوی.
ئەوان تەنیا لەگەڵ ئەوە راهاتبوون قەڵخانێک بەسەر سەریانەوە سەرجەم هەڕەشە دەرەکییەکان تێکشبشکێنێت، بەڵام مووشەکەکانی ئێران وایکرد ژێرزەوینەکان ببێتە باشترین پەناگەیان.
عومەر بتامی، دانیشتووی سنووری شاری تەل ئەڤیڤە و باس لەوە دەکات، "رۆژانە سێ بۆ چوار جار بۆمباران دەکراین. لەوانەیە خەڵک بە ئەگەری زۆرەوە لە ماڵەوە یاخود لە نزیک ماڵ کاربکەن و یاخو لە پەناگە و نزیک ماڵ بمێننەوە. دەزانی، تۆزێک ترسناکە بڕۆیتە کەناراوەکان یاخود شوێنێک پەناگەی لێنەبێت."
خەڵک رژاونەتە کەناراوەکان، بەڵام هێشتا ترس بە رووخساریانەوە دیارە.
گیانلەدەستدانی لانیکەم 28 کەس لە ژێر یەکێک لە بە هێزترین سیستمی بەرگریی ئاسمانی کە گومەزی ئاسنینە وایکردووە، ئیسرائیلییەکان هیوا بخوازن ئەو ئاگربەستەی راگەیێندراوە نەشكێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ