رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند، لەماوەی 19 رۆژی رابردووی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین، حەوت هەزار و 28 کەس 'شەهید بوون' و و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەس برینداربوون. وەزیرێکی حکومەتی فریاگوزاریی ئیسرائیلیش دەڵێت، " تاوەکو ئەمڕۆ 309 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە."
ئەمرۆ پێنجشەممە، 26-10-2023، د.ئەشرەف قەدرە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین- غەززە، دوایین ئامارەکانی تایبەت بە 19 رۆژی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تەنیا لە چەند کاژێری رابردوو، 43 جار هێرشکراوەتە سەر غەززە و 481 کەس شەهیدبوون، 25 ئەمبوڵانس کراونەتە ئامانج و 12 نەخۆشخانە و 32 سەنتەری پزیشکی بەهۆی کردنە ئامانجیان و نەمانی سووتەمەنی داخراون."
لەبارەی دوایین ئامارەکانیشەوە رایگەیاند، " تاوەکو ئەمڕۆ حەوت هەزار و 28 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوەوە شەهیدبوون، 18 هەزار و 482 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوە جگە لەوەی تاوەکو ئێستا زانیارییمان لەبارەی بێسەروشوێنبوونی 1650 کەسەوە پێگەیشتووە، لەنێویاندا 940 یان منداڵن."
بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ئامارەکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
- حەوت هەزار و 28 کوژراو، کە بەمشێوەیە بەسەر رەگەزەکان دابەشبوون:
- دوو هەزار و 406 پیاو و کوڕ
- هەزار و 709 کچ و ئافرەت
- دوو هەزار 913 منداڵ
کوژراوەکان بەپێی ناوچەکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
- باشووری غەززە: 1445 کەس
- غەززە: 2913 کەس
- ناوەڕاستی غەززە: 1004 کەس
- خان یونس: 896 کەس
- رەفەح: 770 کەس
بریندارەکان، 18 هەزار و 482 بریندار، کە بەپێی رەگەزەکانیان بەمشێوەیە دابەشبوون:
-حەوت هەزار و 521 پیاو و کوڕ
-چوار هەزار و 793 کچ و ئافرەت
-شەش هەزار و 168 منداڵ
- بریندارەکان بەپێی ناوچەکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
باشووری غەززە: چوار هەزار و 659 کەس
غەززە: حەوت هەزار و 100 کەس
ناوەڕاستی غەززە: دوو هەزار و 369 کەس
خان یونس: دوو هەزار و 198 کەس
رەفەح: دوو هەزار و 156 کەس
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئاماری دیکەشی خستەڕوو کە تایبەتن بە وردەکاریی کوژراو و بریندارەکان کە بەمشێوەیەیە:
- هەزار و 709 ئافرەت
رێژە : 24.3٪
- منداڵان: دوو هەزار و 914 کەس
رێژە: 41.4٪
- پیاوان و کوڕان:
دوو هەزار و 406 کەس
رێژە: 34.2٪
خێزانەکان
731 کەس لەو کەسانەن کە ئەندامانی یەک خێزانن و بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
لە دوو بۆ پێنج ئەندامی یەک خێزان: 436 کەس
لە شەش بۆ نۆ کەسی یەک خێزان: 124 کەس
10 کەسی یەک خێزان: 171 کەس
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە تیمە پزیشکییەکان 101 کەس کوژراون، ئەو دامەزراوە تەندروستییانەی زیانیان بەرکەوتووە 57 دامەزراوە بوون. "بەهۆی بەکارهێنانی نەخۆشخانەکان وەکو سەنتەری لەخۆگرتنی ئاوارەکان کە بە دەیان هەزار کەس دەبن و لە نەخۆشخانەکان کۆبوونەتەوە، پەتا و نەخۆشی بڵاوبووەتەوە و هەڕەشەیە لەسەر ژیانی نەخۆشان."
ئەو ئامارانەی فەلەستین لەکاتێکدایە، بەپێی نوێترین ئامارەکانی ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش نزیکەی پێنج هەزار کەس دەبێت، هەروەها 126 هەزار ئیسرائیلی ماڵەکانیان جێهێشتووە و بەشی زۆریان لە هۆتێلەکان نیشتەجێکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، یۆڤ گالانت، وەزیری بەرگریی حکومەتی فریاگوزاری ئیسرائیلی رایگەیاند،" ژمارەی بارمتەکان لە غەززە گەیشتووەتە 224 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەشی سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی بوون لەو شەڕانەدا کوژراوان گەیشتووەتە 309 کەس."
کەتیبەکانی قەسام، کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 50 ئیسرائیلی لەوانەی بەدیل گیراون لەلای ئەوان گیانیان لەدەستداوە.
لە 7ـی ئەم مانگەوە هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و چەند گرووپێکی دیکەش بەشداریان کرد و هێرشی ئاسمانی و زەوینی و دەریاییان بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپێکرد، دواتر زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکیان گرتە ئیسرائیل و دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا نزیکەی هەشت هەزار و 500 کەس لەهەردوولا کوژراون و زیاتر لە 23 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ