سێنتکۆم: زیاتر لە 300 سەربازی ئەمریکی لە جەنگی ئێران دا بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رۆژی هەینی رایگەیاند، لە 28ی شوباتەوە زیاتر لە 300 سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بریندار بوون.
 
تیم هۆکینس، فەرماندە لە هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند: "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاساوە، نزیکەی 303 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. زۆربەی هەرە زۆری ئەم پێکانانە سووکن و 273 سەربازیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان."
 
هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، هێشتا برینی 10 سەرباز سەختە.
 
هەروەها بەپێی دوایین ئامارەکان، 13 سەرباز لەم جەنگەدا کوژراون، کە حەوتیان لە وڵاتانی کەنداو و شەشیان لە عێراق بوون.
 
جەنگەکە لە 28ی شوبات دەستیپێکرد، کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتەیان کوشت. 
 
لەو کاتەوە جەنگەکە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە و ئێران سەتان هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراوی کردوەتە سەر ئیسرائیل، وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە جەختی کردەوە کە گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە بەردەوامن و "زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی مووشەکی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

لاڤرۆڤ: هاوکاریى هەواڵگریمان پێشکێشى ئێران نەکردووە

وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: "کاتێک ئەندامانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە شانازییەوە باس لە کوشتنی رێبەر و ئەندامانی دیکەی سەرکردایەتیی وڵاتێک دەکەن، قورسە ئەمە بە هیچ شێوەیەک وەک شتێکی دیکە جگە لە بێباکى و بێڕێزی وەسف بکرێت."