راپۆرتێک: ئەمریکا زیاتر لە 850 مووشەکی تۆماهۆکی لە جەنگی ئێران دا بەکارهێناوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 850 مووشەکی جۆری تۆماهۆکی لە جەنگی ئێراندا بەکارهێناوە.
 
رۆژی هەینی، 27ی ئاداری 2026، رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی ئەم ژمارە زۆرەی مووشەک وایکردووە پێنتاگۆن گفتوگۆی نێوخۆیی بۆ دۆزینەوەی رێگەی نوێی دابینکردنی تەقەمەنی دەستپێبکات. 
 
بەرپرسانی سەربازی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێ، بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە کە بەکارهێنانی مووشەک بەم ژمارە زۆرە گونجاو نییە و ئەوەش مەترسیی ئەوە دروست دەکات کە ئەمریکا نەتوانێت مووشەکی پێویست بۆ ناوچەکانی دیکەی وەک رۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن بنێرێ.
 
مووشەکی تۆماهۆک کە لە کەشتییە جەنگییەکان و ژێردەریاکانی ئەمریکاوە دەهاوێژرێ، رۆڵێکی سەرەکی لەم جەنگەدا دەگێڕێ، تێچووی دروستکردنی هەر مووشەکێک دەگاتە 3.6 ملیۆن دۆلار و ساڵانە تەنیا چەند سەد دانەیەکیان لێ بەرهەمدەهێندرێ.
 
بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، سوپای وڵاتەکەی هیچ کێشەی مووشەک و تەقەمەنییەکانی دیکەی نییە. 
 
شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێ، سوپای ئەمریکا "هەموو ئەو شتانەی لەبەردەستە کە بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک پێویست بن."
 
کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێ، کۆگا سەربازییەکانی ئەمریکا "زیاتر لە پێویست" چەکیان تێدایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سەرۆک ترەمپ.
 
هاوکات دۆناڵد ترەمپ داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی چەک کردووە بەرهەمهێنانی مووشەکەکان بۆ چوار هێندە زیاد بکەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی مووشەکی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل. وێنە: AFP

لاڤرۆڤ: هاوکاریى هەواڵگریمان پێشکێشى ئێران نەکردووە

وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: "کاتێک ئەندامانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە شانازییەوە باس لە کوشتنی رێبەر و ئەندامانی دیکەی سەرکردایەتیی وڵاتێک دەکەن، قورسە ئەمە بە هیچ شێوەیەک وەک شتێکی دیکە جگە لە بێباکى و بێڕێزی وەسف بکرێت."