رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی لوبنان و گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا
رووداو دیجیتاڵ
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان رۆژی هەینی لەگەڵ گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.
جینین پلاسخارت، رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان، سەلام و پیدەرسن باسیان لە رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەقامگیریی سووریا و هاوئاهەنگیی نێوان بەیرووت و دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کردووە.
سنووری لوبنان و سووریا لە مانگەکانی رابردوودا شەڕ و پێکدادانی بەخۆیەوە بینی، بە شێوەیەکی سەرەکی لە گەڵ گرووپە قاچاخچییەکان دوای ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەردوو وڵاتەوە رێوشوێنی ئەمنی بەرامبەریان گیرایەبەر.
مانگی ئادار، حکومەتەکانی لوبنان و سووریا رێککەوتنێکیان لەسەر دیاریکردنی سنوور و بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات واژۆکرد.
رێککەوتنەکە لە سعودیە واژۆکرا، دوای ئەو پێکدادانانە هات کە لە سەرەتای ئەو مانگەدا لە ناوچە سنوورییەکان روویاندا و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی سەتان کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ