حکومەتی ئێران ناوی 2986 کوژراوی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێران ناوی دوو هەزار و 986 کەس لە کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ژمارەی کوژراوەکان سێ هەزار و 117 کەسن و بەهۆی نەبوونی زانیاریی لەبارەی ناسنامەی 131 کەسەکەی دیکە نەیانتوانیوە ناویان تۆمار بکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە بۆ ئەوەیە هیچ کەس و لایەنێک لەخۆیەوە ئامار و ژمارەی جیاواز لە کوژراوانی نائارامییەکانی ئەم دواییە نەخاتەڕوو.
 
حکومەتی ئێران لیستی ناوی دوو هەزار و 986 کەسی بە شەش ژمارەی کۆتایی کارتی نیشتمانییەکەیانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە ماوەی 48 کاژێری داهاتوو لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ناوی کوژراوانی نائارامییەکانی ئەم دواییە دەخەنە بەردەستی خەڵک و هەر کەسێکیش رەخنە یان تێبینی هەبێت، بۆیان بنێرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکەن."
 
ئەو راگەیێنراوەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاژانسی مافی مرۆڤی ئێران ئاماری نوێی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا کوژرانی شەش هەزار و 713 کەس لە خۆپێشاندانەکان پشتڕاست کراونەتەوە کە شەش هەزار و 305 کەسیان خۆپێشاندەر بوون و 137 کەسیان تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە و 214 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون و 57 کەسیشیان خەڵکی ئاسایی بوون."
 
هەرانا دەشڵێت، "راپۆرتی کوژرانی 17 هەزار و 91 کەسی دەیکەیان پێ گەیشتووە و سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ناوەکانن و برینداربوونی 11 هەزار و 21 کەسیش پشتڕاست دەکاتەوە."
 
پێشتر مای ساتۆ، ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی لە ئێران بە زیاتر لە 20 هەزار کەس خەمڵاندبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنێکی پەرلەمانی ئێران

پەرلەمانی ئێران سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەخاتە 'لیستی تیرۆرەوە'

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە وەڵامی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران، ئەوانیش سوپای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە "گرووپی تیرۆریستی" دەناسێنن