سوپای پاسداران کوژرانی خامنەیی پشتڕاستدەکاتەوە و هەڕەشەی "تۆڵەیەکی سەخت" دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە راگەیێندراوێکی فەرمی دا کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و بەڵێنی "تۆڵەیەکی سەخت" لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات.
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران کە رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "شەهیدبوونی سالاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی و نائیبی بەهەقی حەزرەتی وەلیعەسر، ئیمام خامنەیی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، لە ئوممەتی ئیسلام و گەلی گەورەی ئێران پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەین."
 
سوپای پاسداران، هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل و رایگەیاندووە: "ئەم کارە تاوانکاری و تێرۆریستییەی دەوڵەتانی پیسی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، بەزاندنی ئاشکرای هەموو بنەما ئایینی، ئەخلاقی و یاساییەکانە؛ بۆیە دەستی تۆڵەی گەلی ئێران بۆ سزادانێکی سەخت، بڕیاردەر و پەشیمانکەرەوە، بەرۆکی بکوژانی ئیمامی ئوممەت بەرنادات."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی "رێبازی رێبەر"ـی کوژراوی ئێران کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە: "بە شەهیدبوونی ئیمام خامنەیی، رێباز و سیرەی ئەو ناوەستێت و بە هێز و شکۆیەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت. ئەم شەهیدبوونە گەلەکەمان لەسەر درێژەدان بەو رێگە نوورانییە سوورتر دەکات."
 
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەسیج، بە هەموو هێزیانەوە پارێزگاری لە میراتی خامنەیی دەکەن و لە بەرامبەر هەر پیلانێکی ناوخۆیی و دەرەکی دەوەستنەوە و "سزایەکی وانەبەخش" دەدەنە دەستدرێژیکاران.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران کراوە، بە ئامادەبوونی حەماسانەی خۆیان لە گۆڕەپانەکان دا، یەکڕیزیی نیشتمانیی خۆیان نیشانی جیهان و "دووژمنە تێرۆریستەکان" بدەن.
 
ئەم راگەیێندراوەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە شەوی شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە رێگەی سۆشیال میدیاکەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان راگەیاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: AFP

راپۆرتێک: پێشتر خامنەیی سێ کەسی وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشان کردووە

خامنەیی هەر یەک لە غوڵام حوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران؛ عەلی ئەسغەر حیجازی، بەرپرسی نووسینگەکەی، هەروەها حەسەن خومەینی، نەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی، وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشان کردووە