رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسیی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەکی دیکە راگەیاند.
رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئایاری 2026، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.
رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی هاوبەش و بەرفراوانیان بۆ سەر 24 پارێزگای ئێران دەستپێکرد.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکان، سپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی و درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و چەند ئامانجێکی ناو ئیسرائیل.
میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا راگەیێندرا، کە بەهۆیەوە حکومەتی ئێران 40 رۆژ ماتەمینیی گشتی و هەفتەیەک پشووی فەرمیی لە سەرانسەری وڵاتدا راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ