ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕەکانی چەکی ئێراندا سەپاند

01-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزای خستووەتەسەر تۆڕێکی گومانلێکراوی بەدەستهێنانی چەکی ئێرانی کە پشتیوانی لە پرۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانی وڵاتەکە دەکات، ئەمەش دوای بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت بۆ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاران. 

رۆژی چوارشەممە، 01-10-2025، واشنتن رایگەیاند، 21 کۆمپانیا و 17 کەس دەکاتە ئامانج کە "هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هاووڵاتییانی سڤیل دروست دەکەن."
 
وەزارەتی گەنجینە راشیگەیاند، ئەم هەنگاوە دوای بڕیارەکەی 27ـی ئەیلوولی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت بۆ سەپاندنەوەی سزا و سنووردارکردنەکان لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمی، مووشەکی و چەکدارییەکانی دیکەی تاران.
 
ئەم سزایانە یەکەم سزان کە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دەسەپێنرێن لەدوای کاراکردنەوەی میکانیزمی ناسراو بە "سناپباک" لە هەفتەی رابردوودا، کە گوشارەکان لەسەر تاران بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانییەوە زیاتر دەکات.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، تۆڕە بەئامانجگیراوەکان لە چەندین وڵاتدان، لەنێویاندا ئێران، هۆنگ کۆنگ، چین و ئەڵمانیا.
 
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک ترەمپدا، رێگری لە رژێمی ئێران دەکەین لە بەدەستهێنانی ئەو چەکانەی کە بۆ برەودان بە ئامانجە خراپەکانی بەکاریاندەهێنێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەسەن مومێنی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی رێگەوبانی ئێران

لە 9 مانگدا زیاتر لە 15 هەزار کەس لە ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

جێگری فەرماندەی پۆلیسی رێگەوبانی ئێران ئاشکرای دەکات، لە ماوەی نۆ مانگدا زیاتر لە 15 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت: "زۆرترین ژمارەی قوربانییان لە توێژی گەنجانن".