فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە وەک بۆنەیەکی گەشتیاریی ئێران تۆمار کرا

03-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی بانە رایگەیاند، فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە وەک بۆنەیەکی گەشتیاریی ئێران تۆمار کرا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025، سەعدوڵڵا عەزیزی، بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکە رۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2025 لەلایەن وەزارەتی  میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی ئێران دەرچووە.
 
سەعدوڵڵا عەزیزی گوتی: "هەڵپەڕکێ بە یەکێک لە دیارترین فەرهەنگ و هونەری خەڵکی بانە دادەنرێت و ئەم فێستیڤاڵەش وەک یەکێک لە رێوڕەسمە رەسەنەکانی کورد، توانایەکی بەرزی هەیە بۆ ناساندنی فەرهەنگی ناوخۆیی و راکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی."
 
سەعدوڵڵا عەزیزی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە فێستیڤاڵی گوڵاویش لە بانە وەک بۆنەیەکی گەشتیاری ئێران تۆمار بکرێت.
 
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، تاوەکو ئێستا 9 فێستیڤاڵ و جەژن و بۆنەی جیاوازی پارێزگای سنە وەک بۆنەیەی گەشتیاری و کولتووری لە ئێران تۆمارکراون.
 
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە ساڵانە لە مانگی پێنج بە بەشداری دەیان گرووپی هەڵپەڕکێی ئێران، رۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. تاوەکو ئێستا شەش خولی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.