نزیکەی 19 ملیۆن کەس لە ئێران لە شوقە و خانووی ناستاندارددا دەژین

04-02-2025
فوئاد رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری رێگەوبان و شارسازیی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 19 ملیۆن کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شوقە و خانووی ناستاندارددا دەژین.
 
بە گوتەی عەبدولڕەزا گولپایگانی، جێگری وەزیری رێگەوبان و شارسازیی ئێران، بەشێکی ئەو خانوو و شوقانە لەنێو شارەکانن و بەشێکی دیکەیان لە ناوچەکانی قەراخ شارن.
 
جێگری وەزیری رێگەوبان و شارسازیی ئێران دەڵێت، ئەو خانوو و شوقانە خۆڕاگرییان لاوازە و لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەدا بە گوڕی 4 بۆ 5 پلەی رێختەر، دەڕووخێن.
 
سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ئەو خانوو و شوقانە گولپایگانی ئەوەی خستەڕوو، بەپێی یاسا دەبێت ساڵانە 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کۆن نۆژەن بکرێنەوە، بەڵام کەمتر لە 2%ی قەرزی بانکی دەدرێت، بۆیە نۆژەنکردنەوە بە تەواوی جێبەجێ ناکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی فارابی لە تاران دەڵێت، لە دوو رۆژدا نزیکەی هەزار بریندار بۆ نەشتەرگەریی چاو سەردانیان کردوون.

بەشێکی زۆری بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیان بەر چاویان کەوتووە

لەگەڵ تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانی ئێران، ئامارە پزیشکییەکان ئاماژە بە کارەساتێکی مرۆیی دەدەن؛ بەشێکی زۆری بریندارەکان بەهۆی بەرکەوتنی ساچمە، زیانی قورس بەر چاویان کەوتووە.