میدیای ئێران: هێرشێکی نوێی مووشەکی کرایە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کوێت

03-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، هێرشێکی دیکەی بەرفراوانی مووشەکی کراوەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کوێت.
 
کاژێر 03:50 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 03-03-2026، میدیای ئێران رایگەیاند: ''کەمێک پێش ئێستا، سوپای پاسداران هێرشێکی نوێی مووشەکی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی کوێت دەستپێکردووە.''
 
هێرشەکە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنیی دیکە کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی قەتەر، بەحرێن، سعودیە، عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
بەگوتەی محەممەد عەلی نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی جەنگدا، لە ئەنجامی هێرشەکانیان، لانیکەم 650 سەربازی ئەمریکی کوژراون یان بریندار بوون، بەڵام ئەمریکا تەنیا کوژرانی شەش سەربازی پشتڕاست کردووەتەوە.
 
هاوکات ئەمریکا و ئیسرائیلیش بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازی و شوێنە هەستیارەکانی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە.
 
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە.
 
لە وەڵامیشدا سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ناوچەیەکی تاران لەدوای بۆردوومانێک. وێنە: Atta Kenare/AFP

پێنتاگۆن لە دوو رۆژدا زیاتر لە 5 ملیار دۆلار تەقەمەنی لە دژی ئێران بەکارهێناوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتن پۆست تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وەزارەتی جەنگ بڕی 5.6 ملیار دۆلار لە تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگیی بەکار هێناوە، ئەم تێچووە زۆرە بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانییەکی قووڵ لەنێو بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس، ئەوان هۆشداری دەدەن لەوەی سوپای وڵاتەکەیان بە خێراییەکی مەترسیدار کۆگاکانی چەکە پێشکەوتووەکانی بەتاڵ دەکاتەوە بە شێوەیەک کە فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت دوو هەزار بۆمب و مووشەک بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ئامانج لە ئیران بەکارهێندراوە