رووداو دیجیتاڵ
کەمێک پێش ئێستا هێرش کرایەسەر نووسینگەی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی لە شاری قووم و دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
شەوی دووشەممە، هێرش کرابووە سەر نووسینگەی سەرەکیی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ئەم هێرشانە لەکاتێکدان، ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران بەنیازن لە زووترین کاتدا لەسەر کەسێک بۆ رێبەریی نوێی ئەو وڵاتە رێکبکەون و کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی رێبەریی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
بەپێی مادەی 107ی دەستووری ئێران؛ ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئەرکی هەڵبژاردن، لەسەر کار لادان و چاودێریی کارەکانی رێبەریی ئێرانی هەیە.
بارگای سەرەکی ئەنجوومەنەکە لە تارانە و نووسینگەی قوومی ئەنجوومەنەکە، دووەمین پڕ کاریگەرترین نووسینگەکانی ئەم ئەنجوومەنەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ