عێراقچی: روبیۆ دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا لە پێناو ئیسرائیل چووەتە ناو جەنگەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکی توونددا بەرامبەر لێدوانەکانی مارکۆ روبیۆ، هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند، واشنتن بە ویستی خۆی و تەنیا لە پێناو پاراستنی ئیسرائیل چووەتە ناو ئەم جەنگەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 03-03-2026، عەباس عێراقچی، لە پۆستێکدا لە ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، قسەکانی روبیۆ سەلمێنەری ئەو راستییەن کە تاران لە مێژە دەیزانێت. عێراقچی گوتی: "بەڕێز روبیۆ دانی بەوەدا نا کە هەموومان دەمانزانی؛ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێناو ئیسرائیل چووە ناو جەنگێکی هەڵبژێردراوەوە. هەرگیز شتێک نەبووە بە ناوی هەڕەشەی ئێرانی."
 
عێراقچی هێرشی کردە سەر ئەو لایەنە ئەمریکییانەی کە بە "ئیسرائیل لە پێشینەیە" وەسفیان دەکات و رایگەیاند، رشتنی خوێنی ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان لەم جەنگەدا لە ئەستۆی ئەو کەسانەدایە. وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: "گەلی ئەمریکا شایەنی ژیان و دۆخێکی باشترن و دەبێت وڵاتەکەیان لەژێر دەستی ئەو کەسانە وەربگرنەوە."
 
ئەم وەڵامەی عێراقچی دوای ئەوە دێت مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، واشنتن دوای ئەوە بڕیاری هێرشی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دا کە زانی ئیسرائیل بە تەنیا هێرش دەکات، کە ئەمەش دەبووە هۆی ئەوەی ئێران وەک تۆڵە هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 
ئێستا جەنگی نێوان هەردوو وڵات چووەتە چوارەمین رۆژییەوە و ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکان هاوتەریب لەگەڵ بۆردومانەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی بێوێنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی هێرشێک لە تاران. وێنە: AFP

مانگی سووری ئێران: تاوەکو ئێستا 787 کەس کوژراون

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەیشتووەتە 787 کەس و هێرشەکان 153 شارۆچکەی وڵاتەکەیان گرتووەتەوە.