سێ گەڕەکی تاران بە چڕی بۆردوومان کران

03-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

کەمێک پێش ئێستا گۆڕەپانی شۆڕش (مەیدانی ئینقلاب)، گەڕەکی مەحەلاتی و گەڕەکی حەکیمییەی تاران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بەچڕی بۆردوومان کران.

گۆڕەپانی شۆڕش (مەیدانی ئینقلاب) لە جەرگەی تارانی پایتەختی ئێران هەڵکەوتووە و بەهۆی بوونی زیاتر لە 12  باڵەخانەی سەرەکی کارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، بە یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی تاران هەژمار دەکرێ.

گەڕەکی مەحەلاتی کە ناوە فەرمییەکەی مینی سیتییە، لە باکووری رۆژهەڵاتی تاران و لەنێو سنووری شارەوانی یەک هەڵکەوتووە و لە داوێنی زنجیرە چیای ئەلبورزە. بەهۆی هەڵکەوتەی جوگیرافیایی ناوچەکە، گەڕەکەکە بووەتە یەکیک لە ناوەندە سەرەکییەکانی دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران و زیاتر لە 27 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاران لەم ناوچەیەدان.

گەڕەکی حەکیمییەش لە باکووری رۆژهەڵاتی تاران و لە سنووری شارەوانی 4 هەڵکەوتووە و یەکێک لە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکانی پایتەختی ئێرانە. لەم گەڕەکەش دەیان ناوەندی حکومی و لەنێویشیاندا کۆلیژی هێزی ئاسمانیی زانکۆی خاجە نەسیرەدینی تووسییە.

بەرپرسانی ئێران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێرشانە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر زەرەر و زیانی بۆردوومانەکان و شوێن یان کەسانی بە ئامانجگیراو نەداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵێکی رەش دوای تەقینەوەی کۆگەیەکی سووتەمەنی لە تاران. وێنە: AFP

زانایان هۆشداری دەدەن؛ 'لێکەوتەی بۆردوومانی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات'

لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا، کێڵگە نەوتیییەکانی ئێران ئامانجێکی دیاریکراوی ئیسرائیل و ئەمریکا بوون، جەنگی هەردوولا پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە و بۆردوومانی کێڵگە نەوتییەکانیش کاریگەریی دوورمەودای لەسەر ژینگە و ژیانی ئەو ناوچانە دەبێت کە کراونە ئامانج. شارەزایان هۆشداری دەدەن، بەهۆی فراوانبوونی جەنگەکەوە، بە زەحمەت دەتوانن چاودێریی ئەو کارەساتە ژینگەییانە بکەن کە روودەدەن