رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە خیانەتکردن لە دیپلۆماسی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، دانوستاندنی ئەتۆمی وەک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو سەیرکراوە.
رۆژی چوارشەممە 04-03-2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "کاتێک دانوستاندنە ئەتۆمییە ئاڵۆزەکان وەک مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە سەیر دەکرێن و درۆ گەورەکان راستییەکان تەمومژاوی دەکەن، چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکان هەرگیز نایەنە دی."
وەزیری دەرەوەی ئێران دەپرسێت، لە وەها دۆخێکدا ئەنجامەکە چی لێدێت و دەشڵێت، ئەنجامەکە "تەقاندنەوەی مێزی دانوستاندنە لە رووی کینە و رقەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا عێراقچی دەڵێت، "بەڕێز ترەمپ خیانەتی لە دیپلۆماسی و ئەو ئەمریکییانە کرد کە هەڵیانبژاردووە."
ئێران و ئەمریکا سێ گەڕی دانوستاندنیان بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەبرد و خەریکی ئامادەکاریی بوون بۆ گەڕی جوارەمی دانوستاندن، بەڵام رۆژی شەممە 28ـی شوبات ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ