رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەلکترۆنیی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 93٪ی گەنجانی ئەو وڵاتە فیلتەرشکێن بەکاردەهێنن و کەڵکوەرگرتن لە ئینتەرنێتی سەتەلایت لەو وڵاتە روو لە زیادبوونە.
لیژنەی ئینتەرنێت لە ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەلکترۆنیی ئێران لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، خاوبوون، پچڕانی بەردەوام و سنوورداربوون، سێ کێشەی سەرەکیی ئینتەرنێتن لە ئێران و بەردەرامیشن.
لیژنەکە پێیوایە ئەو سێ کێشەیە بوونەتە هۆی ئەوەی ئێران لە ریزی خوارەوەی وڵاتاندا بێت لەرووی کوالێتیی ئینتەرنێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، خەڵک بۆ دەربازبوون لەو سێ کێشەیە، فیلتەرشکێن و ئینتەرنێتی سەتەلایت بەکاردەهێنن، بە جۆرێک ئێستا 86٪ی خەڵکی ئێران فیلتەرشکێن بەکاردەهێنن و رێژەکە لەنێو گەنجانی خوار 30 ساڵ دەگاتە 93.8٪.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، هەرچەندە حکومەت فیلتەری لەسەر گوگڵ پلەی و وەتسئەپ هەڵگرتووە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆی ئەوەی خەڵک فیلتەرشکێن بەکارنەهێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ