گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: گەرووی هورمز داناخەین

07-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رەتیدەکاتەوە گەرووی هورمزیان داخستبێت یان بیانەوێت دایبخەن؛ هەڕەشەش لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئەگەری هاوکاریکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژێرخانەکەی دەکەنە ئامانج.
 
شەوی هەینی 07-03-2026، ئەبوولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەڤپەیڤینێکی میدیاییدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەگەری داخرانی گەرووی هورمز و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئەبوولفەزل شکارچی ئاماژەی بە ئاستەنگی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان کرد لە گەرووی هورمز و رایگەیاند: ''گەرووی هورموزمان دانەخستووە و داشیناخەین، بەڵکو هی وڵاتانی موسڵمانە لە پلەی یەکەمدا، دواتر جیهان.''
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز کردەوە و گوتی: هیچ رێگرییەک بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان ناکرێ، ''بەڵام ئێستا تەنیا بەهۆی جەنگەوە تێناپەڕن.''
 
هاوکات هەڕەشە لە کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، ''لە ئەگەری تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا رووبەڕوویان دەبینەوە.''
 
گەرووی هورمز، شادەماری وزەی جیهانە و رۆژانە پێنجیەکی نەوتی جیهانی بەوێدا تێدەپەڕێت.
 
بەهۆی مەترسیی داخستنی گەرووی هورمزەوە، نرخی نەوت و گاز بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن کە ئەگەر داخستنەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بێت، نرخی نەوت دەگاتە زیاتر لە 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
لە بەشێکی قسەکانی، ئەبوولفەزل شکارچی باسی لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و گوتی، نابێ رێگەیان پێبدرێت بێنەوە نێو خاکی ئێران.
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: ''ئەوان دراوسێی ئێمەن، نابێ هاوکاریی دوژمنانمان بکەن، بەڵام ئەگەر بیانەوێت رێڕەوێکیان بۆ ( حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بکەنەوە، ئەوکات دەبنە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە.''
 
ئەبوولفەزل شکارچی جەختی لەوە کردەوە، لە ئەگەری هاوکاری یان پاڵپشتی لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرش دەکرێتە سەر ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان، ''باشترە ئارامیی گەل و دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن.''
 
لەم دواییانەدا میدیایەکی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی وڵاتەکە بڵاوی کردەوە کە ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن دژی ئێران کردووە، بەڵام هەر زوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی حیزبەکانی ئەندام لە هاوپەیمانیی کوردستانی ئەو بانگەشەیە بە تەواوی رەتکرایەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ترەمپ دەڵێت، ئەمریکا رێگەی لە ئێران گرتووە نەوتەکەی لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە بفرۆشێت.

ترەمپ دەڵێت بۆرییە نەوتییەکانی ئێران دەتەقنەوە بەڵام راپۆرتێک ئەو ئەگەرە بە دوور دەخاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و بەمزووانە "تەواوی ژێرخانە نەوتییەکەی دەتەقێتەوە"، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ئەمریکا بەسەر بەندەرەکانیدا سەپاندووە، چیدیکە ناتوانێت نەوتەکەی دەربهێنێت و هەناردەی بکات. بەڵام رۆژنامەی واشنتن پۆست بە گەڕانەوە بۆ قسەی شارەزایانی بواری وزە، دەڵێت قسەکانی ترەمپ دوورن لە راستییەوە.