ئاگرێکی گەورە لە تاران کەوتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگرکوژێنەوەی تاران دەڵێ، لە کارگەیەکی دارتاشی لە شەقامی قودسی تاران، ئاگرێک کەوتووەتەوە.
 
رۆژی هەینی 06-02-2026 جەلال مالیکی، گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند: "ئەمشەو دەوروبەری کاژێر 7:00 ئاگرێک لە کارگەیەکی دارتاشی لە شەقامی قودس کەوتەوە."
 
گوتەبێژەکە دەڵێ، ئاگرەکە لە بەشی فڕێدانی پاشماوەی کارگەکە کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەرگریی شارستانیش چووەتە شوێنەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنەی ئاگرەکە بڵاوکراوەتەوە.
 
وەک لە وێنە بڵاوکراوەکان دەردەکەوێ، دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەیەکی قەرەباڵخ و جەنجاڵی تاران بەرز دەبێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە