رووداو دیجیتاڵ
لە بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و 10 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە برینداربوون.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بنکەکانیان، کەسێک کوژراوە و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام ئاماژەی بە شوێن و هۆکاری تەقینەوەکە نەکردووە.
جەلال مەلەکی، گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژوورێکی کانێکس (پلاستیکی) لە ناوەندی سەربازی لە شاڕێی یاسینی سەرووی ناوچەی کولاهدوز ئاگری گرتووە و تیمەکانی سێ وێستگەی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کران.
بە گوتەی جەلال مەلەکی، بەهۆی داخراوی شوێنەکە و گەرمای زۆر، ژوورەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و 10 کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش بریندار بوونە.
گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران راشیگەیاند، 6 کەسیان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و تەندروستییان جێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ