خوێندنی باڵای ئێران: دەوامی زانکۆکان تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بە ئۆنلاین دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، دەوام و وانەی سەرجەم زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵی هەتاوی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران، پێویستە زانکۆ و پەیمانگەکان رێکاری پێویست و قەرەبووکەرەوە بگرنەبەر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە توانای پەیوەستبوون و بەشداریکردنیان لە وانە ئۆنلاینەکاندا نییە.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئەگەری بوونی دۆخێکی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا، دەتوانرێت بەپێی هەلومەرج و تایبەتمەندیی ناوچەکە بڕیاری گونجاو بدرێت؛ ئەوەش لەسەر بنەمای بۆچوونی لیژنەی بەڕێوەبردنی پارێزگاکان بۆ خوێندنی باڵا دەبێت و هیچ رێگرییەک لەو رووەوە نییە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

هێزە چەکدارەکانی ئێران: دراوسێکانمان ناکەینە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان پارێزراوە و هۆشداریش دەداتە هەرێمی کوردستان. هاوکات گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو وڵاتانەی ئاسمانیان دژی تاران بەکارنەهێنراوە، ناکرێنە ئامانج.