وەزیری ئابووریی ئێران: بازاڕی بۆرسە تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەرمایە و داراییەکانی خەڵک و کۆمپانیاکان بەهۆی دۆخی جەنگەوە، بڕیاردرا بازاڕی پشکەکان (بۆرسە) تاوەکو کاتێکی نادیار دابخرێت.
 
بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای بۆرسەی ئێران کە سەید عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئەو وڵاتە ئاماژەی پێداوە، بازاڕی پشکەکان بەپەلە داخراوە، بەڵام هاوکات وەزیرەکە روونیکردووەتەوە کە "سندووقەکانی داهاتی جێگیر، بازاڕی قەواڵەی دارایی و بۆرسەی کاڵا و وزە لە دووەم رۆژی جەنگەوە بەردەوامن لە کارەکانی خۆیان."
 
هەر لە چوارچێوەی رێکارە ئابوورییەکانی تاراندا، دەستەی گشتیی گومرگی ئێران لە راگەیێندراوێکدا 11 رێکاری خێرای بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرکییەکاندا گشتاندووە.
 
گومرکی ئێران دەڵێت، ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارە خێرایانە ئاسانکاری و خێراکردنی پرۆسەی بازرگانیی دەرەکییە، بۆ ئەوەی بازرگانانی وڵاتەکە بتوانن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی سوود لەو ئاسانکارییە پەسەندکراوانە وەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

هێزە چەکدارەکانی ئێران: دراوسێکانمان ناکەینە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان پارێزراوە و هۆشداریش دەداتە هەرێمی کوردستان. هاوکات گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو وڵاتانەی ئاسمانیان دژی تاران بەکارنەهێنراوە، ناکرێنە ئامانج.