سوپای ئێران: لە 24 کاژێری رابردوودا 13 درۆنمان تێکشکاندووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوویان تێکشکاندووە و ئاماژە بەوەش دەکات کە لە سەرەتای هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا 82 درۆنیان خستووەتە خوارەوە.
 
بەپێی راگەیێنراوی ژمارە 16ـی سوپای ئێران، لە 24 کاژێری رابردوودا لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بنکەی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەوە، 13 درۆنی پێشکەوتووی جۆری (ئێم کیو 9 - MQ9)، (هێرمس - Hermes) و (ئۆربیتەر - Orbiter) تێکشکێنراون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو درۆنانە لەلایەن سیستمی مووشەکی و تۆپخانەکانی هێزی زەمینی و بەرگریی ئاسمانیی سوپا و سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج، کە لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا، رۆژئاوا و باشووری ئێران، هەروەها لە پارێزگاکانی ئەسفەهان، کرمان و تاران خستوویاننەتە خوارەوە.
 
سوپای ئێران لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیدا ئاماژەی بە کۆی گشتیی ئامارەکان کردووە و دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو درۆنانەی لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی سوپا و سوپای پاسدارانەوە تێکشکێنراون، گەیشتووەتە 82 درۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان

هێزە چەکدارەکانی ئێران: دراوسێکانمان ناکەینە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان پارێزراوە و هۆشداریش دەداتە هەرێمی کوردستان. هاوکات گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو وڵاتانەی ئاسمانیان دژی تاران بەکارنەهێنراوە، ناکرێنە ئامانج.