هێزە چەکدارەکانی ئێران: دراوسێکانمان ناکەینە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان پارێزراوە و هۆشداریش دەداتە هەرێمی کوردستان. هاوکات گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو وڵاتانەی ئاسمانیان دژی تاران بەکارنەهێنراوە، ناکرێنە ئامانج.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای "بەیتولموقەدەس"ـی پارێزگای کوردستان (سنە)، ئاسایشی سنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران، بەتایبەتی سنوورەکانی ئەو پارێزگایە، بە تەواوی جێگیرە.
 
سوپای پاسداران لەو راگەیێنراوەدا هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "هەر شوێنێک ئەمریکا و ئیسرائیل چالاکی و هەنگاوی سەربازیی لێوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بنێن، بە تووندی دەکرێتە ئامانج."
 
لەلایەکی دیکەوە، سەردار ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام دەبن. شکارچی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتانەی کە ئاسمان و پێگەیان نەخستووەتە بەردەست ئەمریکا و ئیسرائیل، تائێستا نەکراونەتە ئامانج و لەمەودواش ناکرێنە ئامانج.
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتیشی: "وەک سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی پێداوە، ئەو وڵاتانەی خاک و ئاسمانیان نەخستووەتە خزمەت دوژمن، جێگەی رێزی ئێمەن."
 
سەردار شکارچی جەختی لەوەش کردەوە کە تاران دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی دراوسێیەتیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت و گوتی: "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ، ئەمریکییەکان لە ناوچەکە بکەینە دەرەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی دەریایی لە گەرووی هورمز

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: گەرووی هورمز داناخەین

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رەتیدەکاتەوە گەرووی هورمزیان داخستبێت یان بیانەوێت دایبخەن؛ هەڕەشەش لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئەگەری هاوکاریکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژێرخانەکەی دەکەن ئامانج.