خاتەمولئەنبیا: هەر شوێنێک ببێتە سەرچاوەی هێرش بۆ سەر ئێران بە تووندی لێی دەدەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران، هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هەر وڵاتێک یان شوێنێک ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران، بە ئامانجێکی شەرعی دەیزانن و بە تووندی وەڵامی دەدەنەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 7-03-2026 ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە راگەیێندراوێکدا تیشکی خستە سەر هەڵوێستی سەربازیی وڵاتەکەی و رایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران رێز لە سەروەریی نیشتمانیی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، تاوەکو ئێستا هیچ دەستدرێژییەکی نەکردووەتە سەریان، بەڵام هەر خاڵێک ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران، دەبێتە ئامانجێکی شەرعی و لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین."
 
سەبارەت بەو وڵاتانەی بنکە سەربازییەکانیان رادەستی ئەمریکا و ئیسرائیل نەکردووە، گوتەبێژەکە گوتی، "ئەو وڵاتانەی ئاسمان و ئاسانکارییان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دابین نەکردووە، تاوەکو ئێستا ئامانجی ئێمە نەبوون و لەمەودواش نابن، بەڵام هەر بنکەیەک لە زەوی، دەریا و ئاسمانەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێندرێت، بە تووندی دەکرێتە ئامانج."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژەکەی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان ئامادەی بەرەوڕووبوونەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکان لە گەرووی هورمز و گوتی، "بە تووندی پێشوازی لە هاتنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ گەرووی هورمز و چاوەڕێیانین. پێشنیازیان بۆ دەکەین پێش هەر بڕیارێک، یادی سووتانی تانکەری بریجتۆن لە ساڵی 1987 بکەنەوە."
 
ئیبراهیم زولفەقاری هەروەها گوتی، "لەو جەنگەدا هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەگەر بە پێوە (ستوونی) هاتنە ناوچەکە، هەروا راست لێی بچنە دەرەوە. ئەمە بۆ کەشتییەکانیشیان راستە، رەنگە بەسەر ئاوەوە بێن، بەڵام دوور نییە بە ستوونی بچنە قووڵایی کەنداوی فارس."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران

سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز چاوەڕێی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، چاوەڕێی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە یاوەریی کەشتییەکان بکەن لە گەرووی هورمز؛ ئەو رێڕەوە ستراتیژییەی کە بەهۆی شەڕی ناوچەکەوە هاتووچۆی کەشتییەکان تێیدا پەکیکەوتووە.