رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران دەڵێ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە.
کاژێر 17:40ی رۆژی شەممە، 7ی ئاداری2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 26ـەمی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4) رایگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، هێرشەکە بە درووشمی " یا حیدر کرار'' بۆ سەر هەموو ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپێکردووە، بەڵام ئامانجەکانی بە وردی دیاری نەکردوون.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسدارن لە شەپۆلە هێرشەکانی 24-25 و 26ی (بەڵینی راست 4) سێ جۆر مووشەک بە ناوەکانی عیماد، قەدر و خەیبەر بەکار هێنراوە.
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ