وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەرگریی لە خۆمان مافێکی رەوایە و ئەمریکا و ئیسرائیل دیپلۆماسییان لەناوبرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و ڕایدەگەیێنێت، تاران مافی ڕەوای خۆیەتی پەنا بۆ بەرگریی بکات.
 
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مافی رەوای خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ئەو شەڕە ناپەسەند و نایاساییەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی وڵاتەکەمان دەستیان پێکردووە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی توند لە هەڵوێستی واشنتن و تەلئەڤیڤ دەگرێت و دەڵێت: "ئەم شەڕە نایاساییە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەناوبردووە، بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی تێکشکاندووە و هێرشێکی وێرانکەرە بۆ سەر مرۆڤایەتی."
 
بەقایی لە پەیامەکەیدا داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و دەنووسێت: "بێدەنگی و بێباکی لە ئاست ئەم پێشێلکارییە زەقانەدا متمانەی سیستمی یاسایی جیهانی لەنێودەبات و دەستدرێژکارانیش بۆ هێرشی زیاتر بوێرتر دەکات."
 
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و مەترسیی فراوانبوونی شەڕی نێوان تاران و واشنتن لە ئارادایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی تاران لەدوای بۆردوومان

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: زیاتر لە هەزار و 200 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی و مانگی سووری ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنن، زیاتر لە 10 هەزار کەس بوونەتە قوربانی.