رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە و رایدەگەیێنێت، بەردەوامیی شەڕ دەبێتە هۆی سووتانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و جیهان لەپێناو "وەهمەکانی" نەتەنیاهوودا.
رۆژی یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دا لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە و نووسیویەتی: "ترەمپ دەیگوت نرخی نەوت زۆر بەرز نابێتەوە، کەچی ئێستا کە بەرز بووەتەوە، دەڵێت بەمزووانە چاک دەکرێت."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی توند دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەڵێت: "ئەگەر شەڕ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، نەک هەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەڵکو بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش لەپێناو وەهم و خەیاڵەکانی نەتەنیاهوودا دەسووتێنن."
ئەم لێدوانانەی قالیباف لە کاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕەکانی وزە و نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دروست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ