بوومەلەرزە چەند پارێزگایەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە

08-11-2019
پەیام زاهیر
نیشانەکردن ئێران رۆژئاوی کوردستان
A+ A-
رووداو-هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی و لەکاژێر 02:17 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی ریختەر باکووری رۆژئاوای ئێرانی و پارێزگای ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند. 
 
تاوەکو ئیستا ئامارێکی ورد لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە نییە بەڵام باس لە گیانلەدەستدانی پێنج کەس دەکرێت و نزیکەی 250 کەسیش برینداربوون.
 
ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی تەرکی میانە بووە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و چەندین خانووی لە گوندی وەرنکش رووخاندووە. هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی ریختەر گەردکشانەی پیرانشاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندووە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

 

تیمە تەندروستییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی لەنێو گوندەکان بەردەوامن لە گەڕان بەنێو داروپەردووی خانووە رووخاوەکان. 

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاواش دەڵێ، لە بوومەلەرزەکە 78 گوند زیانیان پێگەیشتووە و چوارسەد خانوو رووخاون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان. وێنە: سێنتکۆم

سێنتکۆم: دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییمان لە نزیک تەنگەی هورمز پەکخست

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە دەریای عوممان پەکخستووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا رێگرییان لە زیاتر لە 70 کەشتی کردووە کە بڕی 13 ملیار دۆلار نەوتی ئێرانییان هەڵگرتووە.