ئێران بیمەی مەترسییەکانی جەنگ کارا دەکات

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەدلین قاسم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئابووریی ئێران چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی نائاسایی و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان راگەیاند، لەوانەش کاراکردنی "بیمەی مەترسییەکانی جەنگ" و رێگەدان بە هێنانی 24 کاژێریی دەرمان و خۆراک لە گومرگەکان.
 
وەزارەتی ئابووریی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ئەوەی دابینکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەبێ پچڕان بەردەوام بێت، چەند ئاسانکارییەکی تایبەت جێبەجێ دەکرێن.
 
لەو ئاسانکارییانە هاوردەکردنی کاڵا بەتایبەت دەرمان لە گومرگەکانەوە بە شێوەی 24 کاژێری دەبێت. هەروەها "بیمەی مەترسییەکانی جەنگ" بۆ کەرتە جیاوازەکان کارا دەبێت.
 
وەزارەتی ئابووری ئەو وڵاتە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوانە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و دەرمان و پشتگیریکردنی چالاکی ئابوورییە لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای ناوچەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی لاریجانی و موجتەبا خامنەیی

لاریجانی بۆ موجتەبا خامنەیی: لە جەنگدا ئەوپەڕی جیدیبوونم دەبێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانت

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، لە بارودۆخی هەستیاری جەنگدا، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی رێبەر ئەوپەڕی هاوکاری و جیدیبوونی دەبێت