لاریجانی بۆ موجتەبا خامنەیی: لە جەنگدا ئەوپەڕی جیدیبوونم دەبێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، لە بارودۆخی هەستیاری جەنگدا، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی رێبەر ئەوپەڕی هاوکاری و جیدیبوونی دەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026 عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند، "لەم بارودۆخە هەستیارەی جەنگدا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانتان و بەدیهێنانی رێوشوێنەکانتان لەوپەڕی جیدیبوونیدا دەبێت."
 
لاریجانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "هەڵبژاردنی بەڕێزتان لەلایەن ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەرییەوە وەکو رێبەری سیستمی کۆماری ئیسلامی، دووژمنانی سەرسەخت و شەڕخوازی بێ هێوا کردەوە و ئۆمێدی بە گەلی حەقخواز و حەقناسی ئێران بەخشی."
 
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "پشتیوان بە خودا، ئامادەبوونی بەڕێزتان بە باشترین شێوە زەمینە بۆ گەشەی ئابووریی وڵات و شکۆمەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆش بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە