لە تاران رێوڕەسمی بەیعەتدان بۆ موجتەبا خامنەیی بەڕێوەدەچێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، رێوڕەسمی جەماوەریی بەیعەتدان بە ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی، وەک رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران بەڕێوەبچێت.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی راگەیاندنی ئیسلامی لە تاران رایگەیاند، رێوڕەسمی سوێندخواردن و بەیعەتپێدانی خەڵک بۆ ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی، کاژێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی تاران لە مەیدانی ئینقلاب دەستپێدەکات.
 
ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی راگەیاندنی ئیسلامیی ئێران، داوا لە هاووڵاتییان دەکات رۆژی دووشەممە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆببنەوە، بە مەبەستی پێدانی "بەیعەت" بە ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی، وەکو رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی.
 
ئەم رێوڕەسمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، سوپا ئامادەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی رێبەری نوێیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی لاریجانی و موجتەبا خامنەیی

لاریجانی بۆ موجتەبا خامنەیی: لە جەنگدا ئەوپەڕی جیدیبوونم دەبێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانت

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، لە بارودۆخی هەستیاری جەنگدا، بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی رێبەر ئەوپەڕی هاوکاری و جیدیبوونی دەبێت