ئەمریکا سزای گەورەی بەسەر کەرتی وزەی ئێراندا سەپاند؛ نزیکەی 90 کەس و دامەزراوە کرانە ئامانج

09-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، سزای بەرفراوانی بەسەر کەرتی وزەی ئێراندا سەپاندووە، کە نزیکەی 90 کەس، دامەزراوە و کەشتی دەکاتە ئامانج، بە مەبەستی رێگریکردن لەوەی رژێمی ئێران ئەو داهاتانە بۆ "چالاکییە زیانبەخشەکانی" بەکاربهێنێت.
 
لە راگەیێنراوێکدا کە لەلایەن تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەرچووە، "وەزارەتی دەرەوە نزیکەی 40 کەس، دامەزراوە و کەشتی دەخاتە لیستی سزاکانییەوە کە لە بازرگانیکردن بە بەرهەمی وزەی ئێرانەوە تێوەگلاون، کە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ رژێمی ئێران پەیدا کردووە."
 
راگەیێنراوەکە دەڵێت: "ئەم سزایانە هەندێک لە گەورەترین کڕیارانی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران، تێرمیناڵێکی پترۆکیمیایی شلی چینی و چەندین بەڕێوەبەری کەشتیگەلی سێبەر و کەشتی لەخۆدەگرێت."
 
هاوکات، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش سزای بەسەر زیاتر لە 50 کەس، دامەزراوە و کەشتیی دیکەدا سەپاندووە کە لە "هەناردەکردنی نەوتی ئێران و گازی شل (LPG) بۆ بازاڕەکانی جیهان تێوەگلاون."
 
سزاکانی وەزارەتی گەنجینە تۆڕێکی کردووەتە ئامانج کە کارئاسانیی بۆ گواستنەوەی LPG کردووە، لەگەڵ تێرمیناڵێکی نەوتی خاوی چینی و پاڵاوگەیەکی چینی کە نەوتی ئێرانی کڕیوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئامانج لەم هەنگاوانە "تێکدانی بودجەی رژێمی ئێران و چالاکییە سەربازییەکانییەتی کە هەڕەشە لە ئەمریکا و هاوپەیمانە هەرێمییەکانی دەکەن."
 
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی ترەمپ بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی هەڵمەتی "ئەوپەڕی گوشار" و هەر کاتێک ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی داهاتی نەوت بدات بۆ "چالاکییە تێکدەرانەکانی"، ئەمریکا رووبەڕووی دەبێتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی تاران

ئاژانسی فارس: لە هەندێک ناوچەی تاران رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویدا

ئاژانسی هەواڵدەریی فارس رووبەڕووبوونەوەی چەکداری و هێرشی درۆنی بۆ سەر چەند بازگەیەکی پشکنین لە تاران پشتڕاست کردەوە و لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداریشەوە دەڵێ، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژراون.