رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت ئێران "بە چۆکدا بدات".
ئەم قسانەی پزیشکیان لە کاتێکدا هاتن کە ئێران یادی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 دەکاتەوە.
شۆڕشەکە حکومەتێکی لایەنگری ئەمریکای لە ئێران لابرد و دواتر بەبارمتەگرتنی دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە تاران بووە هۆی دەستپێکردنی چەندین دەیە دوژمنایەتی لە نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئەم ساڵ یادکردنەوەکان گرنگییەکی زیاتریان هەیە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی. لە خولی یەکەمیدا، ترەمپ سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار"ی دژی ئێران پەیڕەو کرد.
بەیانیی رۆژی دووشەممە، خەڵک لە سەرتاسەری ئێران لە شوێنە گشتییەکاندا کۆبوونەوە، لەگەڵ گۆرانی و سروودی نیشتمانی، بۆ یادکردنەوەی ساڵڕۆژی رووخانی شا محەمەد رەزای پەهلەوی.
لە تاران، خەڵک روویان کردە تاوەری ئازادی.
پزیشكیان بە ئامادەبووانی راگەیاند: "ترەمپ دەڵێت 'دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین' و... (پاشان) لە یاداشتنامەیەکدا هەموو پیلانەکان بۆ چۆکپێدادانی شۆڕشەکەمان واژۆ دەکات."
پزیشکیان دەڵێت: "ئێمە بەدوای شەڕدا ناگەڕێین" هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، "هەرگیز لەبەردەم بیانییەکاندا ناچەمێینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ