کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژرا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیێنێت، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی تاران، کچە خوێندکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا؛ هاوکات بەپێی ئامارەکان ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکان 116 کەسی تێپەڕاند.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-01-2026 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و بەهۆیەوە کچە خوێندکارێکی خەڵکی کرماشان گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی راپۆرتەکەی هەنگاو، ئەو کچە خوێندکارە ناوی (رۆبینا ئەمینییان)ـە و تەمەنی 23 ساڵە؛ رۆبینا خەڵکی نۆدشە و دانیشتووی کرماشان بووە و خوێندکاری بەشی دیزاین بووە لە زانکۆی تەکنیکیی شەریعەتی تاران.
 
کوژرانی ئەو کچە خوێندکارە کوردە لەکاتێکدایە، رێکخراوی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران (هێرانا) ئاشکرای کردووە، رۆژی شەممە لە 185 شار و لە هەر 31 پارێزگاکەی ئێران خۆپێشاندان بەردەوام بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی هێرانا، تاوەکو کۆتایی رۆژی شەممە 116 کەس بەهۆی خۆپێشاندانەکانەوە کوژراون، هەر بەپێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوە، تاوەکو شەوی رابردوو 2 هەزار و 638 خۆپێشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
 
خۆپێشاندانەکان رۆژی 28-12-2025 بەهۆی گرانی و خراپیی دۆخی بژێوی، بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و دواتر تەواوی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە.
 
هاوکات لەگەڵ تووندبوونەوەی گرژییەکان، ماوەی سێ رۆژە حکومەتی ئێران ئینتەرنێتی لە سەرتاسەری وڵات و رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە. دامەزراوەی نێتبلۆکس رایگەیاندووە، ئامانج لەم کارە "سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، بنکە و کەشتییەکانی دەکەینە ئامانج

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە کاتێکدا خۆپێشاندان لە وڵاتەکە بەردەوامە، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر تاران، ئەوا ئەوان بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانیان دەکەنە ئامانج