لە ورمێ لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیکردنەسەر 3 کچی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکرێت

11-08-2021
فوئاد رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی خاوەن پێداویستیی تایبەتی پارێزگای ورمێ لە وەڵامی هەواڵی تایبەت بە دەستدرێژیکردنەسەر 3 کچی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەڵێت، لە رێگەی پۆلیس و دەزگەی دادەوە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکرێ.
 
کەمپەینی بەدواداچوون بۆ مافی خەڵکی خاوەن پێداویستیی تایبەت رۆژی دووشەممە 09.08.2021 بڵاویکردەوە، یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی ناوەندێکی بەخێوکردنی کچانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی ورمێ لە کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی 2020 دا دەستدرێژی کردووەتەسەر 3 کچی خاوەن پێداویستیی تایبەت. 
 
ئەندامانی کەمپەینە نیگەرانن لەوەی کە داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی خاوەن پێداویستیی تایبەتی ورمێ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە ناکەن.
 
سەعید فەریوەر، بەڕێوەبەری گشتیی خاوەن پێداویستیی تایبەتی ورمێ، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-08-2021 گوتی: "ئەوەی کە گوایە دەستدرێژی کراوەتەسەر ئەو کچانە جارێ تەنیا تۆمەتە و هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی پۆلیس و دەزگای دادەوە بە دواداچوون کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵگەیەکی سەلمێنەر بۆ ئەو بابەتە دەستنەکەوتووە".
 
بە گوتەی سەعید فەریوەر، بنەماڵەی ئەو کچانە تاوەکو ئێستا سکاڵایان تۆمارنەکردووە.
 
سەعید فەریوەر دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکرێ و ئەگەر راست بێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگیرێتەبەر".
 
لە ئێراندا ئاماری ورد لەبارەی دەستدرێژیکردنەسەر کچانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە بەردەستدا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عێراقچی: بەمزووانە گەڕێکی نوێی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران و واشنتن رێککەوتوون بەمزووانە گەڕێکی نوێی دانوستاندن بکەن. عێراقچی جەختی کردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم "مافێکی حاشاهەڵنەگرە" و تەنانەت بە بۆردوومانکردنیش ناتوانرێت توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەناو ببرێن.