رووداو دیجیتاڵ
راوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئێران خۆی بۆ شەڕێکی درێژ مەودا ئامادە کردووە، بۆردوومانی بنکە مووشەکییەکان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانای ئێران نابێت، لەبەر ئەوەی مووشەکەکانیان لە سەرانسەری وڵات بڵاوەی پێکراوە.
رەحیم سەفەوی، بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، پلانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران شکستی هێناوە.
بە گوتەی سەفەوی، ئەوان شەڕێکی کورت ماوەیان پێشبینی کردبوو لە ماوەی سێ چوار رۆژدا تەواو بێ و ئێران خۆبەدەستەوە بدات. بەڵام بە پێچەوانەی ئەوان، ئێران ستراتیژی خۆی لەسەر بناخەی شەڕێکی درێژمەودا دانا.
رەحیم سەفەوی کە پێشووتر فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانیش بووە، لە قسەکانیدا دەڵێت، بۆردوومانی بنکە مووشەکییەکان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانای ئێران نابێت، لەبەر ئەوەی مووشەکەکانیان لە سەرانسەری وڵات بڵاوەی پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ