موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە. 
 
موجتەبا خامنەیی لە یەکەمین پەیامیدا لە دوای هەڵبژاردنی بە رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی لەوە کرد خەڵکی وڵاتەکەی لەم چەند رۆژەی رابردووی جەنگدا پەیامێکی زۆر گەورەی نارد، ئەویش ئەوە بوو کە "دووژمن"ی بە هەڵوێستەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد و داوای پێکەوە مانەوەی پێکهاتەکانی ئێرانی کرد و گوتی، نابێ رێگە بدرێت ئەو پێکەوەبوونە "درزی تێبکەوێ". 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی جەنگەکەش قسەی کرد و گوتی، سوپای وڵاتەکەی "بە لێدانە کاریگەرەکەی رێگەی لە دووژمن گرتووە و بەو جۆرەش ئەوانی لەو وەهمە دەرهێناوە کە بتوانن دەست بەسەر نیشتماندا بگرن یان وڵات پارچە بکەن". 
پاشان موجتەبا خامنەیی باسی لە بەشداریکردنی هێزەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە لە جەنگەکەدا کرد، لەوانەش، گرووپە چەکدارەکانی عێراق نزیک لە ئێران کە "ئازایانە" ئەو "رێگەیان گرتووەتەر بەر" حیزبوڵڵا هەڵیبژاردووە. 
 
هەڵبژاردنی وەک رێبەری باڵا 
 
موجتەبا خامنەیی لە دەستپێکی پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە خەڵکی ئێران و "هەموو موسوڵمانانی جیهان" کرد لە بەرامبەر کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو. 
دواتر موجتەبا خامنەیی لەبارەی هەڵبژاردنی وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەی کرد و گوتی، ئەویش هاوشێوەی هەر کەسێکی دیکە لە رێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیەوە زانیویەتی کە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان بۆ شوێنگرەوەی باوکی هەڵیانبژاردووە. 
 
موجتەبا خامنەیی ئەرکەکەی بە "قورس" ناوبرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێشتر لە لایەن دوو کەسی کاریگەرەوە بەڕێوەبراوە، ئەوانیش ئایەتوڵڵا خومەینی و ئایەتوڵڵا خامنەیی بوون. بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستی بەوەیە خەڵکی ئێران پاڵپشتی بکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت. 
 
هەڵوێستی خەڵک لە رۆژانی جەنگدا 
 
رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە رۆژانی بێ رێبەری و رۆژانی جەنگ لە وڵاتەکەی کرد و گوتی، ئەوەی خەڵک لەم چەند رۆژەی رابردوودا کردی "دۆستی ناچار بە دەستخۆشی و دووژمنی تووشی سەرسوڕمان کرد. ئەوە ئێوەی گەل بوون کە وڵاتتان رێبەری کرد". 
 
دواتر موجتەبا خامنەیی ئاماژە بە رۆڵی کاریگەرتری خەڵکی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێ: "ئەگەر هێزی ئێوە لە گۆڕەپانەکەدا دەرنەکەوێ، نە رێبەر و نە هیچ کام لە دامەزراوە جیاوازەکان کە ئەرکی راستەقینەیان خزمەتکردنی خەڵکە، کارایی پێویستیان نابێت". هەربۆیە هەر "جۆرە سەرکەوتنێک بەسەر دووژمن"دا پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتیی خەڵکە، بەڵام دوای پاڵپشتی و هاوکاریکردن لە لایەن خودای گەورەوە. 
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە پێویستی پێکەوەبوونی پێکهاتەکانی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێ: "دەبێت یەکڕیزیی نێوان پێکهاتە و چینەکانی گەل کە بە ئاسایی لەکاتی تەنگانەدا دەردەکەوێ، درزی تێنەکەوێ، ئەمەش بە چاوپۆشیکردن لە خاڵە جیاوازەکان بەدست دێت". 
 
موجتەبا خامنەیی داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات شەقام و پێکەوەبوونیان لە "گۆڕەپانەکان" واز لێنە‌هێنن و بە پێویستی دەزانێت لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژی قودس بەشدارییەکی گەورە بکەن، کە دوایین هەینی مانگی رەمەزانە. 
 
دەستخۆشیکردن لە سوپا و ‌هێزە ئەمنییەکانی دیکەی وڵاتەکەی 
 
بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندی بەو جەنگەوە هەبوو لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ وڵاتەکەی هەڵگیرساوە. 
 
موجتەبا خامنەیی گوتی، وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرشێکی گەورە بووەتەوە، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەکان "بە لێدانە کاریگەرەکەیان رێگەیان لە دووژمن گرتووە و بەو جۆرەش ئەوانیان لەو وەهمە دەرهێنا کە بتوانن دەست بەسەر نیشتماندا بگرن یان وڵات پارچە بکەن". 
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی وڵاتەکەی دەکات بەردەوام بن لە جەنگ و "هەروەها بێگومان دەبێت ئامرازی داخستنی تەنگەی هورمز بەکاربهێندرێت. سەبارەت بە کردنەوەی بەرەکانی دیکە کە دووژمن ئەزموونی کەمی تێیاندا هەیە و زۆر تێیاندا لاوازە، لێکۆڵینەوە کراوە و لە ئەگەری بەردەوامیی دۆخی جەنگ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان، کارا دەکرێن".
 
موجتەبا خامنەیی سوپاسی ئەو گرووپە چەکدارانەی ناوچەکە دەکات کە خۆیان لە چوارچێوەی (بەرەی موقاوەمە) دەناسێنن و دەڵێ: "ئێمە، وڵاتانی بەرەی بەرگری بە باشترین دۆستی خۆمان دەزانین و پرسی بەرگری و بەرەی بەرگری، بەشێکی دانەبڕاوە لە بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی. بێگومان هاوکاریی پێکهاتەکانی ئەم بەرەیە لەگەڵ یەکدی، رێگەی رزگاربوون لە فیتنەی زایۆنی کورتتر دەکاتەوە، وەک چۆن بینیمان یەمەنی ئازا و ئیماندار دەستی لە بەرگریکردن لە گەلی ستەملێکراوی غەززە هەڵنەگرت و حیزبوڵڵای فیداکاریش سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، بە هانای کۆماری ئیسلامییەوە هات و بەرگریی عێراقیش ئازایانە هەمان رێگەی گرتووەتەبەر".
 
پەیام بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە
 
بەشێکی دیکەی پەیامەکەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەو کەسانە بوو کە لەم رۆژانەی جەنگدا زیانیان بەرکەوتووە. 
موجتەبا خامنەیی "هاوخەمی قووڵ"ی خۆی بۆ کەسوکاری کوژراوان دەربڕی و بیری خەڵکی هێنایەوە کە باوکی، خوشکی، هاوژینی خوشکی و هاوژینی خۆی و خوشکەزایەکیشی لە کوژراوەکانن و هەربۆیە "دەبێت ئارام بگرین".
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: " دڵنیایی بە هەمووان دەدەم کە ئێمە لە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانتان خۆش نابین. ئەو تۆڵەیەی لەبەرچاومانە تەنیا پەیوەندی بە شەهیدبوونی رێبەری مەزنی شۆڕشەوە نییە، بەڵکو هەر تاکێکی گەل کە لە لایەن دووژمنەوە شەهید دەکرێ، بۆ خۆی بابەتێکی سەربەخۆیە لە دۆسیەی تۆڵەسەندنەوەدا". 
 
موجتەبا خامنەیی گوتی: "بێگومان بڕێکی کەم لەم تۆڵەیە تاوەکو ئێستا هاتووەتە دی، بەڵام تا بە تەواوی بەدی نەیەت، ئەم دۆسیەیە لەسەر سەرووی دۆسیەکانی دیکە دەمێنێتەوە و بەتایبەت بەرامبەر خوێنی منداڵەکانمان هەستیاریی زۆرترمان دەبێت". 
ئەوەی کە پەیوەندی بە بریندارەکانەوە هەیە، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: "دەبێت خزمەتگوزاریی تەندروستی گونجاو بە خۆڕایی وەربگرن و لە هەندێک ئیمتیازی دیکە سوودمەند بن".
 
پەیوەندیدار بە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ئەم جەنگە زیانی مادیان بەرکەوتووە، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: "تا ئەو شوێنەی دۆخی ئێستا رێگە بدات، دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکانی کە بەر شوێن و سامانی کەسی کەوتوون، هەنگاوی پێویست بنرێ و جێبەجێ بکرێن" و بۆ ئەو مەبەستەش داوای ئامادەکردنی راپۆرتی لە لایەن لیژنەوە کرد کە پاشان دەبێ راپۆرتەکە بۆ خۆی بەرز بکرێتەوە.
 
پەیام بۆ وڵاتانی ناوچەکە 
 
بەشێکی دیکەی پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی بۆ وڵاتانی ناوچەکە بوو و گوتی: "ئێمە لەگەڵ 15 وڵات سنووری وشکانی یان ئاویمان هەیە و هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی بەهێز و بنیاتنەرانە بووین لەگەڵ هەموویان. بەڵام دووژمن لە ساڵانی رابردوودا کەم کەم بنکەی سەربازی و دارایی لە هەندێک لەو وڵاتانەدا دروست کردووە تا باڵادەستیی خۆی بەسەر ناوچەکەدا مسۆگەر بکات". 
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، لەم جەنگەدا هەندێک لەو بنکە سەربازییانە بەکارهێندراون و سوپای پاسدارانیش ئەو بنکانەی کردوونەتە ئامانج و ئەوەشیان پێشتر بە بەرپرسانی وڵاتەکانی ناوچەکە راگەیاندبوو.
 
موجتەبا خامنەیی دەڵێ: "لەمەودواش ناچارین ئەم کارە بکەین (هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا)، هەرچەندە هێشتا بڕوامان بە پێویستیی دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانمان هەیە. ئەم وڵاتانە دەبێت هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر دەستدرێژیکاران بۆ سەر نیشتمانمان و بکوژانی گەلەکەمان روون بکەنەوە. پێشنیاز دەکەم هەرچی زووترە ئەو بنکانە دابخەن، چونکە تاوەکو ئێستا تێگەیشتوون کە بانگەشەی دابینکردنی ئاسایش و ئاشتی لە لایەن ئەمریکاوە تەنیا درۆیەکە".
 
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، داخستنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا وا دەکات حکومەتەکانی ئەو وڵاتانەش پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خەڵکی خۆیان دروستب

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی زیانەکانی کۆشکی مێژوویی چل ستوون لە شاری ئیسفەهان

جەنگی ئیسرائیل زیانی زۆری بە کۆشکی چل ستوون لە ئیسفەهان گەیاندووە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆشکی مێژوویی چل ستوون لە شاری ئیسفەهان کە شوێنەوارێکی سەدەی 17یە و بەشێکە لە میراتی جیهانیی یونسکۆ، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە. دەشڵێت، پارچەی مووشەک و تەقینەوەکان زیانیان بە ناوەوەی ئەم تەلارە مێژووییە گەیاندووە.