رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەزایەتیی رێبەری ئێران وردەکاریی هەڵبژاردنی رێبەری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: " هەڵبژاردنەکەی بە وردی و شارەزایانە کراوە، بێ کاریگەریی هیچ گرووپ و کۆمەڵە و بزووتنەوە و دامەزراوەیەک.''
ئایەتوڵڵا کەعبی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە:" دوای گفتوگۆ و وردبینی، ئەنجوومەنی رێبەری بێ کاریگەری هیچ لایەنێک، بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و یاساییەکەی، ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی هەڵبژاردووە.''
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنەکە دەڵێت: "دەنگدانەکە ئازادانە و نووسراو و نهێنی بووە بۆ رێبەری نوێ، زیاتر لە 91٪ـی دەنگدەران ئامادەبوون، سێ لەسەر چواری ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەبوون، لەگەڵ دۆخێکی سەخت و مەترسیدار دا، هەروەها هەڕەشەی دووژمن، توانیمان رێبەری سێیەم و سەرکردەی سێیەمی شۆڕشی ئیسلامی و سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی هەڵبژێرین.''
موجتەبا خامنەیی کوڕی عەلی خامنەیی پێش چەند رۆژێک وەکو رێبەری نوێی وڵاتەکە دەستنیشانکرا، دەستنیشانکردنی ناڕەزایەتیی ئەمریکای لێکەوتەوە، چونکە دۆناڵد ترەمپ پێش هەڵبژاردنی رێبەری نوێ داوایکردبوو رێبەر بە رەزامەندی ئەمریکا هەڵبژێردرێت، بەڵام ئێران ئەوەی رەتکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ