رووداو دیجیتاڵ
دوای بڵاوبوونەوەی گیانلەدەستدانی، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، عەلی شەمخانی لەژیاندایە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسیی فەرمیی ئیرنا کە زمانحاڵی حکومەتی ئێرانە رایگەیاند، عەلی شەمخانی، گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام پزیشکەکەی رایگەیاندووە، تەندروستیی جێگیر نییە.
عەلی شەمخانی، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بووە و ئێستا راوێژکاری سیاسیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
وەزارەتی کەلەپوور، فەرهەنگ و گەشتوگوزاری ئێران رایگەیاند، بە هەڵە ناوی عەلی شەمخانی خراوەتە نێو وێنەی شەهیدەکانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتەکە داوای لیبووردنی لە گەلانی ئێران و ماڵباتەکەی کردووە و رایگەیاندووە، "ئەم هەڵە دەستبەجێ راستکراوەتەوە."
بەڵام پزیشکی چارەسەرکەری شەمخانی دەڵێت، بارودۆخی گشتیی عەلی شەمخانی جێی رەزامەندی نییە و، "پزیشکەکان هێشتا خەریکی گرتنەبەری رێکاری پێویستن بۆ چارەسەرکردنی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ