رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی فەرمیی ئێران، گیانلەدەسدتانی کچ و هاوژینی سوپاسالاری پێشووی ئێرانی راگەیاند، کە خۆی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی هەینیی رابردووی ئیسرائیلدا کوژرابوو.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەشرەف باقری، هاوژینی محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و کچەکەی گیانیان لەدەستداوە.
هەینیی رابردوو، میدیای فەرمیی ئێران، کوژرانی محەممەد باقری لە ئەنجامی هێرشێکی "رژێمی زایۆنی" بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسداران لە تاران راگەیاند کە هاوکات هاوژین و کچەکەشی بریندار ببوون.
رۆژێک پێشتر، محەممەد باقری لە سەردانێکی بۆ سنووری پاریزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی قەرارگای هەمزە رایگەیاند، "سنوورەکانی ئێران لە باشترین بارودۆخی ئەمنیدان."
محەممەد باقری کێیە؟
- ناوی تەواوی محەممەد حوسێن ئەفشوردی- یە
- سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- لە ساڵی 1960 لە تاران لە دایک بووە
- لە ساڵی 2016 بووتە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- لە ساڵی 1980 کارەکانی لە سوپای پاسداران دەستپێکرد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ