نوێنەری خامنەیی دەچێتە زاهیدان: کاری لەپێشینە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیستان و بەلوچستانە

14-11-2022
نوێنەری خامنەیی: کاری لە پێشینە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیستان و بەلوچستانە
نوێنەری خامنەیی: کاری لە پێشینە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیستان و بەلوچستانە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێک بە نوێنەرایەتیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی زاهیدان، ناوەندی پارێزگای بەلوچستانیان کرد. بەرپرسی شاندەکە دەڵێت، کاری بەپەلە و لە پێشینە ئەوەیە دۆخی پارێزگاکە ئاساییە بێتەوە.
 
نوێنەری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بە نێوبژیوانی کەسایەتییەکی بەلوچ لەگەڵ مەولەوی عەبدولحەمید، کەسایەتی دیاری ئایینی بەلوچ کۆبووەوە. مەولەوی عەبدولحەمید پێی راگەیاندووە، خەڵک چاوەڕوان بوون ئەو رووداوانە سەرکۆنە بکرێن و بەرپرسانی باڵا سەرەخۆشی لە خەڵک بکەن و سەردانیان بکەن. 
 
لە دوو خۆپێشاندانی دوو شاری ئەم پارێزگایەدا نزیکەی 120 کەس کوژراون. بەڵام نوێنەری رێبەری تەنیا دڵی برینداران و کەسوکاری کوژراوانی سەر بە حکومەتی دایەوە. 
 
محەممەد جەواد عەلی ئەکبەری، نوێنەری رێبەری ئێران دەڵێت، "کاری بەپەلە و لەپێشینە ئەوەیە دۆخی پارێزگاکە ئاساییە بێتەوە. ئەو کەسانەی ئاسایشی وڵات تێکدەدەن، بەتووندی بەرەنگارییان لەگەڵدا دەکرێ، ئەمەش لە کاتی خۆیدا جێبەجی دەکرێ."
 
نوێنەری رێبەری لەگەڵ مەولەوی عەبدولحەمید، کەسایەتیی دیاری ئایینی بەلوچیش، کۆبووەوە. بەڵام ئەو نەچووە نووسینگەی مەولەوی، بەڵکو لە ماڵی کەسایەتییەکی بەلوچ کۆبوونەوە. 
 
مەولەوی عەبدولحەمید کە لەم ماوەیەدا رەخنەی راستەوخۆ و تووند لە دەسەڵات دەگرێت، بە نوێنەری رێبەری ئێران گوتووە: "خەڵک چاوەڕوان بوون ئەو رووداوانە سەرکۆنە بکرێن و بەرپرسانی باڵا سەرەخۆشی لە خەڵک بکەن و سەردانیان بکەن."
 
بەرپرسانی حکومەتی ئێران هۆکاری کوژرانی خەڵک لەسەر خۆیان لادەدەن و دەیخەنە ئەستۆی رێکخراوە بەلوچەکان. 
 
محەممەد جەواد عەلی ئەکبەری، نوێنەری رێبەری ئێران گوتوویەتی: کەسانێک خەڵکیان هان داوە و، هۆشداری داوە، هەر کەس ئاسایشی وڵات تێکبدات، بەرامبەری نەرمی نانوێنرێت و دەبێت سزا بدرێت.
 
نوێنەری رێبەری ئێران هەڕەشەی لە مامۆستا و کەسایەتییە ئایینییەکان و سەرۆک عەشیرەکان کردووە و دەڵێ: "چاوەڕوانیمان ئەوەیە ژیرانە مامەڵە بکەن". 
 
رۆژی پێنجشەممەش محەممەد پاکپور، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران سەردانی بەلوچستانی کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد بەتووندی بەرەنگاری ئەو کەسانە دەبنەوە ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدەن. گوتیشی: ئاسایشیان لە بەسیج و سەرۆکی عەشیرەکان دەوێت. هەر ئەو رۆژە جێگری سەرۆککۆماری ئێرانیش سەردانی بەلوچستانی کرد.
 
بەڵام رۆژی دواتر ناڕەزایەتییەکی گەورە لە بەلوچستاندا بەڕێوەچوو. عەبدوڵا مورادی، بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ، دەڵێت: "دۆخی ئەمنیی هەموو ئێران و بەتایبەت لە پارێزگاکانی سنە و بەلوچستاندا جێگیرە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. شلێر رەشیدی، چالاکڤانی مافی ژنان و پسپۆڕی کۆمەڵناسیی سیاسی

د. شلێر رەشیدی: لە ئێران تووندوتیژیی دژی ژنان لە زیادبووندایە

چالاکڤانی مافی ژنان و پسپۆڕی کۆمەڵناسیی سیاسی، د. شلێر رەشیدی رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی تووندوتیژی دژی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەو بۆشاییە قووڵەیە کە لەنێوان "ئاستی بەرزی تێگەیشتنی ژنان" و "یاسا و دابونەریتە کۆنەکان"دا دروست بووە.