دەرکەوتنی ژنانی بێ سەرپۆش لە چالاکییەکدا لە ئێران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێ، بەرپرسانی وڵاتەکە دۆسیەیان دژی رێکخەرانی چالاکییەک لە دوورگەی گەشتیاریی کیش کردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنانی بەشداربوو بەبێ سەرپۆش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.
 
بەگوێرەی میدیای ئێران، رۆژی هەینی زیاتر لە 5,000 کەس لە چالاکییەکی وەرزشی و گەشتیارییدا لەو دوورگەیە بەشدارییان کردووە. وێنە بڵاوکراوەکان لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان دەریدەخەن کە ژمارەیەک لە ژنانی بەشداربوو پابەندی باڵاپۆشی نەبوون.
 
داواکاری گشتیی ناوچەی کیش لە لێدوانێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڵاوکرایەوە رایگەیاند: "سەرەڕای هۆشدارییەکان کە درابوونە رێکخەران سەبارەت بە پێویستیی پابەندبوون بە یاسا و رێساکانی وڵات، هەروەها رەچاوکردنی بنەما ئایینی، دابونەریتی و پیشەییەکان، چالاکییەکە بە شێوەیەک بەڕێوەچوو کە ئادابی گشتیی پێشێل کرد."
 
داواکاری گشتی دەڵێ: "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایانەی روویانداوە و لەسەر بنەمای یاسا و رێساکان، دۆسیەیەکی تاوان دژی بەرپرسان و رێکخەرانی ئەم چالاکییە تۆمارکراوە و بەدواداچوونی یاساییان بۆ دەکرێ."
 
لە ئێران، پێویستە ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا سەرپۆش بە سەریاندا بدەن و جلوبەرگی داپۆشراو و بەرینیان لەبەردابێ، بەڵام پابەندبوون بە یاسای باڵاپۆشییەوە لە دوای خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی ساڵی 2022 بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە کە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی سەقز دەستیانپێکرد.
 
لە ئایاری 2023یشدا هاشم سیامی، سەرۆکی ئەوکاتی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی ئێران ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە، دوای ئەوەی ژنانی بێ سەرپۆش لە چالاکییەکی وەرزشیدا لە شاری شیراز لە باشووری وڵاتەکە بەشدارییان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مانۆڕێکی پێشووی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران.

سوپای پاسداران مانۆڕی دەریایی لە کەنداو دەکات و هۆشداریی دەداتە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە مانۆڕێکی سەربازیی دەریایی لە کەنداو کرد و هۆشداریی دایە ئەو کەشتییە جەنگییانەی ئەمریکا کە لە ناوچەکەدان. ئەم مانۆڕە زیاتر لە پێنج مانگ دوای جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دێت، کە هێزەکانی ئەمریکاش بەشداربوون.