رووداو دیجیتاڵ
نرخی شیرەمەنی لە ئێران بەرزبوونەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابووری هۆکارەکەی بۆ هەڵەی زەقی میکانیزمی نرخدانانی ئەو بەرهەمانە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەگێڕنەوە.
لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا نرخی بووتڵێک شیر لە 76 هەزار تمەنەوە بۆ 86 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە و نرخی سەتڵێکی ئاسایی ماستیش لە 120 هەزار تمەنەوە بۆ 170 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
بەپێی میدیاکانی ئێران بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی شیرەمەنی بە تەنیا لە ماوەی چەند رۆژێکدا هێمای ئەوەیەکە بنەمای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەرهەمەکانی شیرەمەنی لە ئێران تێکچووە.
شارەزایان پێیانوایە کە شەپۆلی نوێی گرانبوونی نرخی شیرەمەنی لە ئێران کە وای لێهاتووە رۆژانە نرخەکان بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە بچن، ناڕەزایەتیی فراوانی لە کۆمەڵگە لێدەکەوێتەوە.
هەندێ لە شارەزایانی بازاڕی ئێران پێیانوایە کە بێ دەنگی بەرپرسانی حکومەت بەرامبەر گرانبوونی نرخی شیرەمەنی بەو مانایە کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەەکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی دەستبەیەکیان کردووە و رێککەوتوون لەسەر گرانکردنی نرخەکان.
دابەزینی بەهای تمەن کە بە تەنیا لە شەش مانگدا نزیکەی 49٪ لە بەهای خۆی لە دەستداوە، شەپۆلێکی گەورەی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و نرخەکانی لە ئێران دروستکردووە بە چەشنێک کۆنترۆڵی نرخەکان لە دەستی کاربەدەستانی ئێران دەرچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ