گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکانی تاران دەستی پێکردەوە

15-04-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەشتی فڕۆکەخانەکانی ئیمام خومەینی و میهرئابادی تاران بەیانیی ئەمڕۆ ئاسایی بوونەوە، بەڵام فڕۆکەخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران هیچ بڕیارێکیان لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکان دەرنەکردووە.
 
ئیبراهیم مورادی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی فڕۆکەخانەی میهرابادی تاران، بەیانیی ئەمڕۆ گوتی، "بەپێی بڕیاری فڕۆکەوانیی ئێران، هەموو سنووردارییەکانی سەر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەمان هەڵگیران."
 
ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی فڕۆکەخانەی میهرابادی تاران گوتیشی، بڕیاری ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران دەگرێتەوە.
 
بەڵام فڕۆکەخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی گەشتەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.
 
بەشی پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیش لە تاران رایگەیاند، "لە کاژێر 06:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەمان ئاسایی بوونەتەوە."
 
لە رۆژی شەممەوە بەهۆی هێرشی درۆن و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە و فڕۆکەخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران راگیران.
 
هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکەش گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت، بەڵام رۆژی یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکانیان ئاسایی بوونەوە. حکومەتی ئێرانیش راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ درێژ کردبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت و هێزێکی سوپای پاسداران لەنزیکیەتی. وێنەکە ساڵی 2024ە و بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکە دانراوە: NurPhoto/Getty Images

راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی: دان بە خۆماندا ناگرین و گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا کۆتایی پێدەهێنین

موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێ، "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا وەک هەڵگیرسانی شەڕ دەبینین و لەمە زیاتر دان بە خۆماندا ناگرین." ئاماژە بەوەش دەکات، "ئامۆژگاریم بۆ سوپای ئەمریکا ئەوەیە کە پێش ئەوەی دەریای عومان ببێتە گۆڕستان بۆ کەشتییە جەنگییەکانتان، خۆتان پاشەکشە بکەن."