میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی پاسدارانی پشتڕاستکردەوە

15-06-2025
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی پشتڕاستکردەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و ئیسنای ئێران، هەواڵی کوژرانی محەممەد کازمی، سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی لەلایەن ئیسرائیلەوە راگەیاند.
 
لەگەڵ کازمیدا، هەریەکە لە حەسەن موحەقیقی جێگری و فەرماندە موحسین باقری لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون. 
 
هەر ئەمڕۆ، 15ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی عەمید محەممەد کازمی، بەرپرسی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگرەکەی، جەنەڕاڵ حەسەن موحەقیقی کوشتووە.
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە رایگەیاند، "دەتوانم پێتانبڵێم کە ئێمە بەرپرسی هەواڵگرییەکەیان و جێگرەکەیمان لە تاران کوشت." 
 
هەروەها نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەکرد، دەکرێت ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، گۆڕینی دەسەڵات بێت و گوتیشی، "ئیسرائیل هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ لەنێوبردنی ئەو هەڕەشانەی لەسەری بوون کە لەلایەن تارانەوە دروستکراون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئێران لە وەڵامی ترەمپ دا: بەئامانجکردنی ژێرخانی وزەمان وەڵامێکی سەختی بەدوادا دێت

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی، وەڵامێکی "سەخت"ی دەبێت و دامەزراوە ستراتیژییەکانی ئەوان لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانج