کۆچکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە ئێران بەڕێژەی 300٪ زیادیکردووە

16-05-2023
نیشانەکردن ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی پزیشکانی ئێران رایگەیاند، کۆچکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لەو وڵاتە بەڕێژەی 300٪ زیادیکردووە.
 
محەممەدڕەزا ئەسەدی، جێگری سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی ئێران بە میدیای ئەو وڵاتەی راگەیاند، ساڵی رابردوو سێ بۆ چوار هەزار پزیشک ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. دەشڵێت، نەک تەنیا پزیشکی گشتی، بەڵکو کۆچکردنی پزیشکی پسپۆڕیش زۆر زیاتر بووە و لە پێنج ساڵی رابردوودا کۆچکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لەو وڵاتە بەڕێژەی 300٪ زیادیکردووە.
 
هەروەها سکرتێری ماڵی پەرستارانی ئێران رایگەیاند، ساڵانە سێ هەزار پەرستار بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانیان ئەو وڵاتە جێدەهێڵن. بەگوتەی محەممەد شەریفی مقەدەم، پەرستاران لە نەخۆشخانەکانی ئێران مانگانە 8 بۆ 10 ملیۆن تمەن مووچە وەردەگرن، کە کەمتر لە 200 دۆلارە، بەڵام لە وڵاتانی دیکە مانگانە 4 تاوەکو هەشت هەزار دۆلار مووچە وەردەگرن.
 
سکرتێری ماڵی پەرستارانی ئێران دەڵێت: پەرستاران لەو وڵاتە ئاسایشی پیشەییان نییە و ئەگەر ناڕەزاییش دەرببڕن، گوشاریان دەخرێتەسەر و تووشی کێشە دەبن.
 
شەریفی مقەدەم دەڵێت، کۆچکردنی پەرستاران لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە لانیکەم پێویستی بە دامەزراندنی 70 هەزار پەرستاری دیکەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی لانیکەمی ستاندارد. لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بۆ هەر هەزار کەس، 10 پەرستار لە نەخۆشخانەکان دادەمەزرێندرێن، بەڵام لە ئێران بۆ هەر هەزار کەس، کەمتر لە دوو پەرستار کار دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاوڵاتی ئێرانی دوای بۆردوومانکردنی ماڵەکانیان. وێنەکە: AFP

فریاکەوتنی ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی 450 ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە 238 ژن کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەرو لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەزار و 500 بریندار و 208 کوژراوی خوار تەمەن 18 ساڵیش هەیە.