باخچە و شوێنە گشتییەکانی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێخراون

16-09-2023
رووداو @Rudawkurdish
باوک و منداڵێک لە پارکێکی شنۆ
باوک و منداڵێک لە پارکێکی شنۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باخچە و شوێنە گشتییەکانی پشوودان لە شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ خزمەتگوزارین و نەبوونی پێداویستی تێیاندا زیاتر لەوەی خۆشی و ئارامی بدات بە منداڵان و دایکان و باوکانیان، نیگەرانی دەخاتە نێو دڵیان.
 
ئەو پێداویستییانەی دانیشتووانی شنۆ لە باخچە گشتییەکان پێویستیانە، ئەوەندە زۆر نین جێبەجێ نەکرێن؛ چرایەک بۆ رووناکی شەوان، پاراستنی تەندروستی، خاوێنی لە توالێتەکان و رەچاوکردنی رێکاری پێویست بۆ چاودێری ئامێرەکانی یاریی منداڵان؛ بەڵام سەرەڕای داواکاریی بەردەوامیان لە بەرپرسانی شارەوانی، هێشتا لەو خزمەتگوزارییانە بێبەشن. ئەوان ئێستا خۆزگە دەخوازن لانیکەم وەکو شارەکانی دەوروبەر خزمەت بکرێن، نەک شارە گەورەکان.
 
شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لەو شارانەیە، کە بەهۆی کەشوهەوای خۆش و بەروبوومی کشتوکاڵی، نێوبانگی زۆری هەیە و هەلێکی گونجاوە بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیاران، بەڵام نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو خەونە بۆ دانیشتووانی بێنێتەدی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.