سەرۆکی شارەوانی کرماشان دیاریکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ئێران و لەسەر پێشنیازی پارێزگاری کرماشان، سەرۆکی شارەوانیی شاری کرماشان دیاری کرا.
 
رۆژی سێشەممە، 17ی شوباتی 2026 میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران و لەسەر پێشنیازی مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، بیژەن مورادی وەک سەرۆکی شارەوانی کرماشان دەستنیشان کراوە.
 
بیژەن مورادی لە 1-12-2025 لە لایەن مەنووچێهر حەبیبیەوە پێشنیازکرا و ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردرا.
 
پێشتر 21ـی حوزەیرانی 2025، نادر نۆروزی، سەرۆکی ئەو کاتی شارەوانیی کرماشان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کرد و لە کۆبوونەوەی 27-7-2025دا ئەنجوومەنی شاری کرماشان رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکە دەربڕی و لە هەمان کۆبوونەوەدا حەمید ئیعتسامفەر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری کرماشان بە شێوەیەکی کاتی وەک سەرپەرشتیاری شارەوانیی شارەکە هەڵبژێردرا.
 
4ـی تشرینی دووەمی 2025، سەعید سەلیم ساسانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری شار و ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی شاری کرماشان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەوە پەسندکراوە و بەپێی مادەی 127ی یاسای ئەنجوومەنەکان، پارێزگاری کرماشان هەموو ئەرک و کاروبارەکانی پەیوەست بەو ئەنجوومەنە بەڕێوەدەبات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە